په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندی کردن له‌گه‌ڵ دانیشتووان به‌شێوه‌یه‌ك که ئاشکراو ئاسان بێت Circle Housing
بۆ تێگه‌یشتن. ئه‌مه‌ش به له‌خۆگرتنی وه‌رگێڕان و وه‌رگێرانی ده‌قه نوسراوه‌کانی هاوبه‌شانی کۆمه‌ڵگه،نامه،وه شێوازه‌نوو‌سراوه‌کانی تری په‌یوه‌ندی کردن بۆنیشته جێ بووان له‌کاتی داواکردن. هه‌روه‌ها ده‌سته به‌ری
وه‌رگێرو رێبه‌ریش ده‌که‌ین له‌کاتی پێویست کردن دا.
له‌م به‌شه‌دا هه‌ندێ زانیاری ده‌بینیت ده‌رباره‌ی هه‌ندێک له مافه‌کان و به‌رپرسیاریت وه‌کو نیشته‌جێ بووێک له Circle 33 Housing Trust به ده زمانی سه‌ره‌کی قسه پێ کردن له‌لایه‌ن دانیشتووانه‌کانمان.ئه‌گه‌ر پێویستیت به هه‌ر زانیاریه‌کی ئه‌م وێب سایته هه‌یه به زمانێکی تر، یاخود پێویستیت به‌زانیاری زیاتر هه‌یه‌ده‌رباره‌ی ماف و به‌رپرسیاریه‌کانت، تکایه‌په‌یوه‌ندی بکه به 3100 447 0207 / 0417 073 0800
.
په‌یوه‌ندی کردن به ئێمه
چه‌ندین شێوازی جیاواز هه‌یه بۆپه‌یوه‌ندی کردن به ئێمه:
ئێمه خزمه‌تێ‌کی به‌ڕێزوهاوڕێیانه پێشکه‌ش ده‌که‌ین،مامه‌ڵه‌یه‌کی به‌ڕێزله‌گه‌ڵ هه‌مووکه‌سێک ده‌که‌ین که‌په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌که‌ن.ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێ بکه‌یت ده‌توانین وه‌رگێڕ ئاماده بکه‌ین بۆ ئه‌وزمانه‌ی هه‌ڵی ده‌بژێریت.یاخود، ده‌توانیت داوای دانیشتن بکه‌یت و وه‌رگێڕ ئاماده بکرێت که بتوانێت به زمانی تۆ قسه بکات وئاماده ش بێت.
چاککردنه‌وه
وه‌ک خاوه‌ن موڵک ده‌بێت دڵنیا بین له‌وه‌ی که خانووه‌که‌ت له پێکهاته ته‌واوه‌و به‌رگه‌ی که‌ش ده‌گرێت ،وه ئاوی گه‌رمت بۆدابین کراوه به‌مه‌به‌ستی گه‌رم کردنی خانووه‌که‌ت.خزمه‌تگوزاری چاککردنه‌وه‌مان به‌رده‌وامه رۆژی 24 کاتژمێر، حه‌وت رۆژی هه‌فته،365 رۆژ له ساڵێک.
ده‌توانیت داوای چاککردنه‌وه بکه‌یت به ته‌له‌فۆن، ئیمێل، له‌رێگه‌ی وێب سا یته‌که‌مان، یان به‌هاتنت بۆ ئۆفیسه‌کانمان له کاته‌کانی کرانه‌وه‌ی ده‌وامی ئاسایی ئێمه به‌رده‌وام چاککردنه‌وه‌کان به زووترین کات ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
بۆداواکردنی چاککردنه‌وه داتوانیت ته‌له‌فۆن بکه‌یت بۆ 3100 447 0207 / 0417 073 0800
.
خۆت به‌رپرسیاری له ئه‌نجام دانی چاککردنه‌وه ئه‌گه‌ر به‌هۆی رووداو، خراپ به‌کارهێنان یاخود پشتگوێ خستن. ئه‌مه ئه‌و تێکچونانه‌ش ده‌گرێته‌وه که به‌هۆی هاورێ یان میوانداران بۆ ماڵه‌وه روویدابێت.ده‌توانیت چاککردنه‌وه‌ی بچوک له‌ماڵه‌که‌ت بکه‌یت بێ ئه‌وه‌ی مۆله‌ت وه‌ربگریت.ئه‌گه‌ر بته‌وێت گۆرانکاری تر
بکه‌یت،پێویسته نامه بنوسیت بۆ ئۆفیسی ناوچه‌که‌ت بۆ مۆله‌ت وه‌رگرتن.
ئێمه به‌رده‌وام چاککردنه‌وه‌ی پلانداڕێژراوئه‌نجام ده‌ده‌ین، چاودێری وکاری گۆڕانکاری له گشت خانووه‌کانمان ده‌که‌ین.مه‌به‌ستمان له‌م جۆره کارانه‌دا گۆڕانکاریه له شوێنی وه‌کو چێشتخانه‌و گه‌رماو له‌کاتی کۆتایی هاتنی ماوه ی دیاری کراوی شته‌کان.ئێمه نامه‌ت بۆ ده‌نووسین ئامۆژگاریت ده‌که‌ین که‌ی‌خانووه‌که‌ت خزمه‌تگوزاریێکی پلانداڕێژراوی بۆ ده‌کرێت وه‌کو به‌شێک له‌و پرۆگرامانه‌ی کارکردن.
پاره‌دانی کرێ
پاره‌ی کرێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌رهه‌فته‌یه‌ک بدرێت بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو.ده‌توانیت پاره‌دان رێک بخه‌ین به چه‌ندین شێوازوه‌کو پاره‌دانی ڕاسته‌وخۆ،پاره‌ی راکێشراو یان کارتی متمانه، پاره‌دان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت، ئۆفیسی پاره‌دان، پۆست ئۆفیس یان شوێنه‌دیاری کراوه‌کانی پاره‌دان،وه ده‌قه‌نامه.
تکایه په‌یوه‌ندیمان پێ بکه پێش ئه‌وه‌ی کاتی پاره‌دان به‌سه‌ر بچێت چونکه زۆرگرنگه نه‌هێڵیت حیسابه‌که‌ت دوابکه‌وێت .ئه‌گه‌رله‌به هه‌ر هۆیه‌ک وا هه‌ستت کرد نا‌توانیت کرێ بده‌یت پێویسته به زووترین کات په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌یت بۆ گفت‌و گۆکردن له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجه‌که‌ت و له‌گه‌لت رێک بکه‌وین.
ئێمه‌ده‌توانین ئامۆژگاری و پشتیوانیت پێ بده‌ین بۆ یارمه‌تی دانی کرێ دان و رێکخستنی پاره‌که‌ت.
ده‌توانیت په‌یوه‌ندی به خاوه‌ن مولکه‌که‌ت بکه‌یت بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی که چ یارمه‌تیه‌ک هه‌یه.
ئێمه هه‌ر شتێکمان پێ بکرێت ده‌یکه‌ین بۆ کارکردن له‌گه‌ڵت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یه‌ک و دوور خستنه‌وه له ئه‌گه‌ری له‌ده‌ست دانی خانووه‌که‌ت. چۆڵ کردن دووایین چاره‌سه‌ریه - به‌ڵام له‌وانه‌یه ڕووبدات له‌کاتی کێشه‌ی ترسناک ئه‌گه‌ر کارمان له‌گه‌ل نه‌که‌یت بۆ پێش ده‌ست خستنی دوواکه‌وتنی کرێ یه‌که‌ت پێش وه‌خته.
یارمه‌تی نیشته‌جێ بوون هه‌یه له ئه نجوومه‌ن بۆ کرێچی یه‌کان بۆ یارمه‌تی دانی پاره‌دان ئه‌گه‌ر داهاتت که‌م بێت یاخود کار نه‌که‌یت.پێویسته داواکاری پێشکه‌ش به‌به‌شی یارمه‌تی نیشته جێ بوون بکه‌یت له ئه‌نجوومه‌نی ناوخۆیی ناوچه‌که‌ت ودڵنیا بیت له‌وه‌ی ئه‌یده‌ن ئه‌مه به‌رپرسیاریه‌تی تۆیه.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی کرێ که‌ت ده‌توانیت ته‌له‌فۆن بکه‌یت بۆ 3100 447 0207 / 0417 073 0800
هه‌ڵس و که‌وتی ناکۆمه‌ڵایه‌تی
ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو دانیشتووان له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاسوده وگه‌شاو بژین و مه‌به‌ستمانه بۆ ئه‌مه پێکه‌وه کاربکه‌ین.ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که‌هه‌ر که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت له‌لایه‌ن دراوسێ،میوانه‌کان،ئه‌وانه‌ی سه‌ردان ده‌که‌ن وه دانیشتووانی تری ئه‌م ناوچه‌یه.
ئێمه‌له‌وانه‌یه بڕیار وه‌ر‌گرین دژی هه‌ر که‌سێک به‌شێوازێکی شیاو هه‌ڵس وکه‌وت نه‌کات یان کێشه بنێته‌وه،زویرکردنی خه‌ڵکی تر،یان ڕه‌وشتێکی ناکۆمه‌ڵایه‌تی بکات.ئه‌مه هه‌ر شێوازێکی هه‌راسان کردن ده‌گرێته‌وه‌که‌له ئه‌نجامی که‌سێکی تر(یان گروپێک) ڕه‌گه‌ز، ئاییین، ڕه‌گه‌ز، که‌مئه‌ندامی، لایه‌نگری ره‌گه‌زی،ته‌مه‌ن یان چه‌ندین هۆکاری تر.هه‌ر هۆکارێک بێت، شایه‌نی قه‌بول کردن نیه‌و چه‌ندین ڕێگه‌ی تر هه‌یه که ئێمه کار ده‌که‌ین دژی ئه‌وانه‌ی هه‌راسان کردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن یان هه‌رهه‌ڵس و که‌وتێکی تری ناکۆمه‌لایه‌تی.
ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌که‌یت ڕوبه‌ڕوی هه‌لس و که‌وتی ناکۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بیته‌وه له ناوچه‌که‌ت، پێویسته ده‌ست به‌جێ پێمان بڵێیت و ئێمه کارله‌گه‌ڵ تۆ‌و ده‌زگاکانی ترده‌که‌ین بۆچاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که.بۆراپۆرت دان له سه‌ر هه‌ڵس و که‌وتی ناکۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانیت ته‌له‌فۆن بکه‌یت بۆ
0800 073 0417 / 020 7447 3100.
وه‌کو به‌شێک له به‌ڵێنمان بۆ ده‌سته به‌ر کردنی شوێنێکی ئارام بۆژیان، ئێمه رێگه چاره‌ی یاساییش ده‌گرینه به‌ر ئه‌گه‌ر پێویست بوو بۆ مامه‌ڵه‌ی توند و تیژی ناو ماڵ ئه‌مه تاوانه‌و شایه‌نی قه‌بوڵ نیه.ئێمه‌پێناسه‌ی توند‌و تیژی ناوماڵ وه‌کوو ڕاستی یه‌ک یان هه‌وڵدانێکی هه‌ره‌شه‌یی یه بۆ هه‌راسان کردن،هێرش کردن یاخوود خراپ مامه‌ڵه کردنی(مێشک، جه‌سته‌یی یاخوود ڕه‌گه‌زی)دژی هه‌ر که‌سێک که له هه‌مان خانوو ده‌ژین.
پێش ده‌ست خستنی شته‌کان به‌ڕاستی
ئێمه به توندی کارده‌که‌ین بۆ پێدانی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی که په‌یمانمان داوه، له کاتی خۆی، هه‌ر کاتێک.
هه‌ر که‌هه‌ستت کرد خزمه‌تگوزاری پێشکه‌شکراو له‌لایه‌ن Circle Housing ئه‌وه‌نیه که‌چاوه‌رێی ده‌که‌ی یان هه‌ست ده‌که‌یت که‌شتێک هه‌یه ده‌توانریت باشتر بکرێت، تکایه پێمان بلێ.
شکایه‌ته‌کان، بۆچوونه‌کان و ده‌ست خۆشیه‌کان گرنگن بۆ ئێمه چونکه یارمه‌تی باشتر کردنی خزمه‌ته‌کانمان ده‌دات.پێویست ناکات فۆڕم پڕبکه‌یته‌وه بۆ شکایه‌ت کردن ده‌توانیت په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌یت:-
هه‌ندێک جار له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌بێت. ئه‌گه‌ر ڕویدا، ئێمه پڕۆسه‌یێکی ئاسانی سێ- قۆناغیمان هه‌یه بۆ پیش ده‌ست خستنی شته‌کان به‌ڕاستی.
بۆزانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی پڕۆسه‌ی شکایه‌ت کردن ده‌توانیت ته‌له‌فۆن بکه‌یت بۆ 3100 447 0207 / 0417 073 0800
.
به‌شداری کردن
ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو دانیشتووانێک قسه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کاره‌کانمان، به‌ڕێوه‌بردنی ماڵه‌که‌ت و گه‌ڕه‌که‌که‌ی تیای ئه‌ژیت.پێشوازی له‌به‌شداربوون ده‌که‌ین له‌هه‌موو ئاستێک.چه‌ندین ڕێگه وهه‌ڵ هه‌یه بۆده‌ڕبڕینی ڕای خۆت و کا ر بکاته سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی که ئه‌یده‌ین.چه‌ندین چاڵاکی پێویست ناکات به‌وه‌ی کات و کارێکی زۆری بۆ دابین بکرێت، به‌ڵام ڕۆڵی ئاوا هه‌یه که پێویستی به ئاستیکی زیاترله به‌رپرسیاریه‌تی هه‌یه.به‌شداری بوونت له‌وانه‌یه گۆڕانکاریه‌کی ڕاستی بکات بۆ تۆ‌و خه‌ڵكانی تر که له‌ناوچه که‌ی تۆ ئه‌ژین-بۆیه تکایه بیربکه‌ره‌وه له به‌شداری کردن له چه‌سپاندنی شێوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان و دووارۆژی.
ئه‌گه‌ر حه‌ز له‌به‌شداری بوون ده‌که‌یت تکایه ته‌له‌فۆن بکه بۆ 3100 447 0207 / 0417 073 0800